كەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە



دەزگای كەشناسی عیراق، باری كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕادەگەیەنێت و پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا بەزببنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگاكەوە بڵاوكرایەوە”كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ، شەممە، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور تاڕادەیەك هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە خۆش دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە”.

دەزگای كەناسی عیراق دەڵێت”كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات”.

بۆ سێشەممەی داهاتوو، كەشناسی عیراق پێشبینی كردووە، باری كەشوهەوا مامناوەند بێت بۆ نیمچە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە باكووریش مامناوەند دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و پلەكانی گەرماش بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.

بەرشەلۆنە تێوەگلا و باردۆخی خراپە
پێشت بەرشەلۆنە تێوەگلا و باردۆخی خراپە
زیاتر لە 150 كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە ناوچەی بومەلەرزەكەدا دەستگیركران
دواتر زیاتر لە 150 كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە ناوچەی بومەلەرزەكەدا دەستگیركران
ەیوەندیدار