بەرشەلۆنە تێوەگلا و باردۆخی خراپە



ڕاپۆرتێكی ئیسپانی سوپرایزێكی نوێ‌ لەبارەی پرسی بەرتیلەكەی بەرشەلۆنە و خۆسێ‌ ماریا نیجیرا جێگری سەرۆكی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانان ئاشكرا دەكات.

بەپێی ڕۆژنامەی “ئال مۆندۆ”ی ئیسپانی كە ئەو پرۆفاكسەی بڵاوكردۆتەوە لە ساڵی 2018دا لەلایەن نیجیراوە بۆ جۆسیپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی ئەو كاتەی بەرشەلۆنە نێردراوە، ئاماژە بەو هەڕەشانە دەكرێت كە بۆ ئاشكراكردنی هەموو سەرپێچییەكانی یانەكە لەلایەن نیجیراوە كراوە.

رۆژنامەكە نوسیویەتی”دوای ئەوەی بەرشەلۆنە بڕە پارەیەكی ڕەوانە نەكرد بۆ دەستەبەركردنی ڕاوێژی ناوبژیوانی، نيجیرا هەڕەشەی لە بارتۆمیۆ كرد”.

هەڕەشەكەی نیجیرا بۆ بارتۆمیۆ بەمشوەیە بووە”گەر ڕێككەوتن نەكرێت، هەموو سەرپێچییەكانی یانەی كاتالۆنی كە ڕوویانداوە بەبێ‌ ڕەچاوكردنی هیچ شتێك دەركەون، لەوبڕوایەدا نییم ئابڕوچونێكی تر سودی بۆ بارسا هەبێت”.

ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەو پارانە كردووە كە لەلایەن بەرشەلۆنەوە بۆ جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانان نێردراوە و دەگاتە 6 ملیۆن و 659 هەزار و 448 یورۆ، بەبێ‌ ئەو باجەی لە ساڵی 2001وە بۆی زیادكراوە.

 

زانكۆی سلێمانی لەبارەی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەكان ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت زانكۆی سلێمانی لەبارەی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەكان ڕوونكردنەوە دەدات
كەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
دواتر كەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار