كچێك لە پاش 248 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەدا ڕزگاركرا



تیمەكانی گەڕان و فریاكەوتن لە توركیا، كچێكی تەمەن 17 ساڵان لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەی كەهرەمان مرعش لە دوای 248 كاتژمێر لە بومەلەرزەكە ڕزگاردەكەن.

تیمەكان توانیان ئەلینا ئۆڵمازی تەمەن 17 ساڵان لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی تەلارێكدا لە ناوچەی دول قادر ئۆغڵۆ ڕزگاربكەن و ڕادەستی تیمەكانی فریاكەوتنی بكەن، تا بەرەو نەخۆشخانە بۆ چارەسەر بیگوازنەوە.

لە 6ی ئەم مانگەدا دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و بوونە مایەی گیان لەدەستدانى دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.

 

یەكشەممەی داهاتوو شاندی هەرێم جارێكی دیكە دەچێتەوە بەغدا
پێشت یەكشەممەی داهاتوو شاندی هەرێم جارێكی دیكە دەچێتەوە بەغدا
تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی بڵاوكردەوە
دواتر تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار