تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی بڵاوكردەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەنها لە مانگی رابردوودا هەزار و 881 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسییان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئاماری مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسییان بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، لەماوەی ئەو مانگەدا 166 نەشتەرگەی جوانكاری و سووتاوی ئەنجامدراون، 26 نەشتەرگەری سەروو گەورەو 140یان نەشتەگەری گەورە بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە 307 هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاكەوتن و هەزار و 241 هاووڵاتی سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە.

كچێك لە پاش 248 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەدا ڕزگاركرا
پێشت كچێك لە پاش 248 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەدا ڕزگاركرا
ئەڵمانیا ژمارەی پەنابەرانی ئۆكراینا لە وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات
دواتر ئەڵمانیا ژمارەی پەنابەرانی ئۆكراینا لە وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار