لە تارمیە شەڕ لەنێوان سوپای عیراق و داعش بەردەوامە



سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئاكامێكی نوێی قوربانیانی سوپای عیراق و كوژراوانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پێكداهەڵپژانەكانی قەزای تارمیەی باكووری بەغدا، ئاشكرا دەكات.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاند:”لە پێكداهەڵپژانەكەدا 4 سەربازی سوپای عیراق شەهیدبوون كە (موقەدەم ڕوكن عەممار نوعمان) فەرماندەی فەوجی سێی مغاویر لەنێوانیاندایە، لەگەڵ 6 برینداری تر، 4 چەكداری ڕێكخراوی داعش كوژراون”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پێكداهەڵپژانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، تائێستاش (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) لە تارمیە بەردەوامن”.

پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ڕایگەیاندبوو، لە قەزای تارمیە و لە ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێشخەریدا بۆ پارێزگاریی لە زیارەتی ڕەجەبی، هێرشكراوەتە سەر حەشارگەیەكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و لە ئەنجامدا سێ‌ تیرۆریست كوژران كە یەكێكیان پشتێنی بۆمبڕێژكراوی بەستبوو.

 

 

لە شارباژێر، پێشانگایەک بۆ خوێندکارانی بەهرەمەند کرایەوە
پێشت لە شارباژێر، پێشانگایەک بۆ خوێندکارانی بەهرەمەند کرایەوە
سێیەمین پێشانگای تەکنەلۆژی لە سلێمانی کرایەوە
دواتر سێیەمین پێشانگای تەکنەلۆژی لە سلێمانی کرایەوە
ەیوەندیدار