لە ڕاپەڕین 24 پڕۆژەی ڕێگاوبان بەهۆی خەرجنەكردنی پارەوە كارەكان وەستێنراوە


ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین24 پڕۆژەی ڕێگاوبان بەهۆی خەرج نەكردنی پارەوە كارەكان وەستێنراوە ، لەكاتێكدا سەرجەم پڕۆژەكان ڕەزامەندی وەزارەتی دارایان هەیە.

كاسترۆ مەعروف ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 15-2-2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپەڕینی كردووە و لەگەڵ ئەندازیار بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتیە كۆبۆتەوە .

وتیشی ،”كۆبوونەوەكەی سەبارەت بەوەستانی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بووە، ئەوان دووپاتیان كردەوە، كە سەرجەم پڕۆژەكان ڕەزامەندی وەزارەتی داراییان هەیە، بۆ ساڵی ڕابردووە بەڵام بەهۆی نەبوونی نەختینە لەبانكەكان ئەو دۆخەمان بۆ دروستبووە”.

ڕاشیگەیاند، بە دواداچوونی زیاتر ئەو بابەتە دەكەن لەڕێگای سەرۆكایەتی ئەنجومەن نوسراو ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكەن، بۆ ئەوەی بتوانرێ ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت و پڕۆژەكان بخرێنەوە بەرنامەی كارەوە .

سەرما كۆتایی دێت و كەشێكی بەهارە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت سەرما كۆتایی دێت و كەشێكی بەهارە هەرێم دەگرێتەوە
ئەمریكا دەستی بەسەر هەموو مامەڵە داراییەكانی عیراقدا گرتووە
دواتر ئەمریكا دەستی بەسەر هەموو مامەڵە داراییەكانی عیراقدا گرتووە
پەیوەندیدار