سەرما كۆتایی دێت و كەشێكی بەهارە هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما ڕووو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە هەندێك ناوچە دەگاتە 23 پلەی سەدی.

ئاراس جەبار، شارزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کاتەکانی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی سبەی پێنج شەممە ١٦-٢-٢٠٢٣ بەفر و بارانێکی کەم و ماوە کورت بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە بۆ سبەی نیوەڕۆ کۆتایی پێدێت، بەڵام کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکەی باکوری ناوچەکە تا ڕۆژی ھەینی ١٧-٢-٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری ئەمێنێتەوە .

ڕاشیگەیاند، لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە ڕۆژی شەممە ١٨-٢-٢٠٢٣ لە ئەنجامی درێژبوونەوەی بەرزە پاڵەپەستۆیەکی ژێر گەرم لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەوروپاوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەنجامدا کاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردانەی ماوەیەکی زۆرە لەباکوری ناوچەکە جێگیر بووە دەکشێتەوە بۆ سەرەوە و پلەکانی گەرما لە ڕۆژی شەممەوە تا کۆتایی ھەفتە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣-٢-٢٠٢٣ ڕۆژانە چەند پلەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت.

وتیشی، “کەشوھەوا لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکی گشتی سەقامگیر ئەبێت و لەناوچە نزمەکاندا کەشێکی بەھارەی ئەبێت بەتایبەت لە ناوەڕاست و کۆتایی ھەفتەکەدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزترین پلەکانی گەرما پێشبینی دەکرێت لەسەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکوک بگاتە نێوان ١٨ تا ٢٠ پلەی سەدی و لەسەنتەری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و دھۆک ١٥ تا ١٨ پلە ، لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ٢٠ تا ٢٣ پلە ، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین ١٥ تا ١٧ پلە.

دواین زانیاری لەسەر چارەنووسی كۆچبەرانی یەختە نقوم بووەكەی یۆنان
پێشت دواین زانیاری لەسەر چارەنووسی كۆچبەرانی یەختە نقوم بووەكەی یۆنان
لە ڕاپەڕین 24 پڕۆژەی ڕێگاوبان بەهۆی خەرجنەكردنی پارەوە كارەكان وەستێنراوە
دواتر لە ڕاپەڕین 24 پڕۆژەی ڕێگاوبان بەهۆی خەرجنەكردنی پارەوە كارەكان وەستێنراوە
ەیوەندیدار