جارێكی دیكە دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای دابەزاندی بەهای دۆلار بۆ 130 هەزار لەلایەن حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندییەوە و فرۆشتنی بڕێكی زۆری دۆلاری ڕۆژانە لەلایەن بانكەكەوە و كردنەوەی چەندین ناوەندی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم، بەڵام نرخی دۆلار بەرزبۆتەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام دوانیوەڕۆ جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووەوە.

ڕاشیگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی تمەن بەردەوامە لە دابەزین و 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 600 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە هەرێمی كوردستان سەبەتەی دووەمی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت
پێشت لە هەرێمی كوردستان سەبەتەی دووەمی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت
قوباد تاڵەبانی بڕیاری جێبەجێ‌ كردنی داواكاری مانگرتووانی دەربەندیخانی دا
دواتر قوباد تاڵەبانی بڕیاری جێبەجێ‌ كردنی داواكاری مانگرتووانی دەربەندیخانی دا
پەیوەندیدار