كەركوك، شەڕ و پێكدادان لەنێوان دژە تیرۆر و داعش دروستبوو



دەزگای دژە تیرۆری عیراق، باس لە دروستبوونی شەڕ و پێكدادان دەكات لەگەڵ چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە كەركوك.

بەپێی بەیاننامەیەكی كورت كە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە كەركوك شەڕو پێكدادان لەنێوان مەفرەزەكانی دەزگای دژە تیرۆر و ژمارەیەك لە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دروستبوو”.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان هێزەكانی دژە تیرۆری عیراقی و چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، چوار چەكداری ڕێكخراوە توندڕەوەكە كوژراون.

تائێستاش پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە ناوچەكانی باشووری كەركوك و دیالە و سەڵاحەدین جموجۆڵ و چالاكییان هەیە، ئەمەش وایكردووە هێزە ئەمنییەكان ناوبەناو ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشكنین ئەنجام بدەن لەپێناو بنبڕكردن و نەهێشتنی تەواوەتی هەڕەشە و مەترسی ڕێكخراوەكە لەو ناوچانە.

 

 

 

نەوت، نهینی بەهێزی دیناری عێراقی
پێشت نەوت، نهینی بەهێزی دیناری عێراقی
بڕیاری لێخۆشبوون لە كرێی ئاو بۆ بەستنی پێوەر نوێ كرایەوە
دواتر بڕیاری لێخۆشبوون لە كرێی ئاو بۆ بەستنی پێوەر نوێ كرایەوە
ەیوەندیدار