كۆشكی سپی بابەتی بونەوەرە فەزاییەكان یەكلایی دەكاتەوە



كۆشكی سپی ڕەتیدەكاتەوە هیچ دەستەواژەیەك بۆ بوونی بونەوەرە فەزاییەكان یان چالاكی لە دەرەوەی هەسارەی زەوی هەبێت، ئەمەش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو پۆسیارانەی پەیوەستن بەو تەنانەی لەلایەن سوپای ئەمریكاوە لەم ماوەیەی دواییدا خستنەخوارەوەیان ڕاگەیەندرا.

كارین جان بێیر وتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ویلایەتە یەكگرتووەكان پەیوەنیدار نییە بە بونەوەرە فەزاییەكان یان ژیانی دەرەوەی هەسارەی زەوی، لەڕێی خستنەخوارەوەی ئەو تەنە فڕیوانەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ڕاگەیەندرا”.
بە وتەی جان بێیر”دەزانم پرسیار و مەترسی هەیە سەبارەت بەوە، بەڵام هیچ دەستەواژەیەك نییە كە ئاماژە بە بوونی بونەوەری فەزایی، یان ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی بكات، لەگەڵ پرۆسەكانی خستنەخوارەوەی تەنەكان لەم ماوەیەی دوایی”.

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی كۆشكی سپی لەكاتێكدایە ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە كە تائێستاش كاردەكات بۆ دیاریی كردنی سروشتی ئەو تەنە فڕیوانەی لەم ماوەیەی دواییدا خرانەخوارەوە.

 

بڕیاری لێخۆشبوون لە كرێی ئاو بۆ بەستنی پێوەر نوێ كرایەوە
پێشت بڕیاری لێخۆشبوون لە كرێی ئاو بۆ بەستنی پێوەر نوێ كرایەوە
ئەوانەی دۆلار بە گران دەفرۆشن دەستگیردەكرێن
دواتر ئەوانەی دۆلار بە گران دەفرۆشن دەستگیردەكرێن
ەیوەندیدار