ئەردۆغان بانگی بەگوێی منداڵە ڕزگاربووەكەدا دا و ناویشی لێنا



سەرۆک کۆماری تورکیا بانگی بە گوێی منداڵێکی تازە لەدایکبوو دا، کە لە بوومەلەرزەکە ئەو وڵاتە ڕزگاری بووە و ناویشی لێنا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری پزیشکی چەم ساکورا لە شارەدێی باشاکشەهیر لە ئەستەنبوڵ، کە قوربانیانی بوومەلەرزەکە بۆی گواستراونەوە، دوای ئەوەی بانگی بەگوێدا دا، ناوی نا (عائیشە بەتول).

لە ٦ی شوباتدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە باشووری تورکیا و باکووری سوریا (باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان)ی گرتەوە، دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ و سەدان پاشلەرزەی دیكە ڕوویاندا، کە زیانێکی گەورەی گیانی و ماڵی بە دوای خۆیدا هێنا.

بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 37 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 100 هەزار كەس بریندار بوون.

ئەوانەی دۆلار بە گران دەفرۆشن دەستگیردەكرێن
پێشت ئەوانەی دۆلار بە گران دەفرۆشن دەستگیردەكرێن
بانكی ناوەندی نزیكەی 95 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بە بەرزی ماوەتەوە
دواتر بانكی ناوەندی نزیكەی 95 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بە بەرزی ماوەتەوە
ەیوەندیدار