بانكی ناوەندی نزیكەی 95 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بە بەرزی ماوەتەوە



 

بانكی ناوەندی عیراق نزیكەی 95 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستا بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە.


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 94 ملیۆن و 950 هەزار و 560 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 41 ملیۆن و200 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 53 ملیۆن و 750 هەزار و 560 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 13 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 16 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 176 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 153 دۆلار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

ئەردۆغان بانگی بەگوێی منداڵە ڕزگاربووەكەدا دا و ناویشی لێنا
پێشت ئەردۆغان بانگی بەگوێی منداڵە ڕزگاربووەكەدا دا و ناویشی لێنا
نێچیرڤان بارزانی باكووری كوردستانی بەسەركردەوە
دواتر نێچیرڤان بارزانی باكووری كوردستانی بەسەركردەوە
ەیوەندیدار