چا خواردنەوە دەبێتەهۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە؟



 

پسپۆڕێكی نەشتەرگەری گورچیلە و پڕۆستات و چاندنی گورچیلە وەڵامی ئەو پرسارە دەداتەوە كە ئایا چاخواردنەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە؟

د.گۆران فریاد، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و پرۆستات و چاندنی گورچیلە دەڵێت، هەمیشە وا باو بووە كە چاخواردنەوە دەبێتە هۆی دروستبونی بەردی گورچیلە لێكۆڵینەوەكانی پێشوو وا دەریان خستبوو، بەڵام لە تازەترین لێكۆڵینەوەدادەركەوتوە كە ئەو پەیوەندییە هێندە بەهێز نییە.

دەشڵێت، چا خواردنەوە نابێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە، بەڵام بۆ ئەو كەسانەی هەڵكەوتەیان بەوشێوەیەیە كە زوو زوو بەرد دروست بكەن، باشتر وایە كەمێك شیر لەگەڵ چادا بەكار بهێنن، واتە بە كۆی گشتی چا هۆكارێك نییە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.

May be an image of drink and text

ئاماری هەناردەكردنی نەوت بڵاوكرایەوە
پێشت ئاماری هەناردەكردنی نەوت بڵاوكرایەوە
لە فڕۆكەخانەی سلێمانیش دۆلار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت
دواتر لە فڕۆكەخانەی سلێمانیش دۆلار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت
ەیوەندیدار