لە فڕۆكەخانەی سلێمانیش دۆلار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت



 

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان بڕیاردرا دۆلار بە نرخی فەڕمی بە گەشتیاران بفرۆشرێت.

‏‎فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٢/١٤ هندرێن هیوا موفتی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە پێشوازیكرد لە خاتوو خۆشی حەمە ئاغا بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی هەرێمی بازرگانی (RT Bank)و كاروان شێخ جلال جێگری بانكی ناوبراو”.

‏‎روونیشیكردەوە “لەسەردانێكی مەیدانیدا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە و شاندی میوان سەردانی بەشی ترانزێتی تێرمیناڵی فڕۆكەخانەیان كرد و شوێنی كردنەوەی لقی بانكی ناوبراویان دیاریكرد كە لە زووترین كاتدا بۆ خزمەتی گەشتیاران دەكرێتەوە”.

بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق بە نرخی فەڕمی دۆلار بە گەشتیاران بفرۆشرێت كاتێك گەشت دەكەن.

چا خواردنەوە دەبێتەهۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە؟
پێشت چا خواردنەوە دەبێتەهۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە؟
وەزارەتی دارایی كارئاسانی بۆ بەڵێندەران و وەبەرهێنەران دەكات
دواتر وەزارەتی دارایی كارئاسانی بۆ بەڵێندەران و وەبەرهێنەران دەكات
ەیوەندیدار