بوومەلەرزەكان زیانی 84 ملیار دۆلاريان لە توركیا داوە



كۆنفیدراسیۆنی كارگێڕی و بازرگانی توركیا ڕایدەگەیەنێت، زیانە ماددییەكانی ئاكامی بوومەلەرزەكان ڕەنگە بگاتە 84 ملیار دۆلار و نزیكەی 3 ملیاریش زیانی لە ڕاگرتنی كار و كاسپی داوە.

كۆنفیدراسیۆنی كارگێری و بازرگانی توركیا TÜRKONFED كە ڕێكخراوێكی ناحكومییە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، مەزەندە دەكرێت زیانە ماددییەكانی ئاكامی بوومەلەرزەكان بگاتە 84.1 ملیار دۆلار و هەروەها 70.8 ملیار دۆلار بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی شوێنە وێرانبووەكان پێویستە.

ئاشكراشیكردووە، بە بڕی 10.4 ملیار دۆلار زیانی لە دەستدانی داهاتی لەسەر ئاستی وڵات داوە و هەروەها 2.9 ملیار دۆلاریش زیانی لە ڕاگرتنی كار و كاسپی داوە.

هەفتەی ڕابردوو دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی سەرووو 7 پلە بە پێوەری ڕێختەر و دواتریش بە سەدان پاشلەرەزەی دیكە لە باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانی دا و بەهۆیەوە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 37 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 100 هەزار كەسیش بریندار بوون.

عێراق و هەرێم لەسەر دەروازە سنوورییەكان و ڕێكاری گومرگی ڕێككەوتن
پێشت عێراق و هەرێم لەسەر دەروازە سنوورییەكان و ڕێكاری گومرگی ڕێككەوتن
مێسی 3.5 ملیۆن یورۆ دەبەخشێتە قوربانیانی بومەلەرزەكە
دواتر مێسی 3.5 ملیۆن یورۆ دەبەخشێتە قوربانیانی بومەلەرزەكە
ەیوەندیدار