عێراق و هەرێم لەسەر دەروازە سنوورییەكان و ڕێكاری گومرگی ڕێككەوتن



دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی وەزاری تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان، ڕێککەوتن لەسەر داخستنی دەروازە “نافەرمیەکان” و ستانداردکردنی باج و ڕێکارەکانی گومرگی.

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەگوێرەی بەرنامەی وەزاری، لە بارەگای دەستەی دەروازە سنوورییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، نوێنەرانی حکومەتی فیدراڵی بریتی بوون لە بەرپرسی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، بەڕێوەبەری پۆلیسی گومرگی، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی و کاروباری گومرگی لە دەسەڵاتی گشتی گومرگ، و نوێنەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لەلایەن نوێنەرانی حکومەتی هەرێمیش هەریەكە لە جوتیار عادل، ئەندامی شاندی هەرێم و سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم و عەبدولقادر عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگی هەرێم ئامادەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، “باس لەسەر ئەو بڕگانە کرا، کە پەیوەندییان بە کاری دەروازە سنوورییەکانەوە هەیە، وەک لەم میحوەرانەی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە:

1- شاندی هەرێم داوای وەرگرتنی ڕەزامەندی حکومەتی فیدراڵی کرد لەسەر دانپێدانانی فەرمی ژمارەیەک دەروازەی سنوری هەرێم.
2- ڕێککەوتن کرا لەسەر داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، کە ئەرکی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانە بەدرێژایی کەرتی سنووری نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ.
3- ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی ڕێکارەکانی گومرگی و نشینگە و گومرگ لە ڕێگەی لیژنەیەکی هاوبەشەوە، کە لە ماوەی مانگێکدا کارەکانی تەواو دەکات.
4- جەخت لەسەر جێبەجێکردنی دەرئەنجام و ڕاسپاردەکانی لیژنەی تایبەت بە فەرمانی دیوانیی ژمارە 62ی ساڵی 2023 کرایەوە، کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنەوەی بڕیارنامەی 13ی ئەنجوومەنی وەزیرانی 2019.
5- ڕێککەوتن کرا لەسەر کردنەوەی کەناڵە ئەلیکترۆنییە فەرمییەکان بۆ پەیوەندیکردن لە ڕێگەی پۆست و نامەنووسی ڕاستەوخۆ لە نێوان کارەکانی گومرگی فیدڕاڵی و دەروازە سنورییەکانی هەرێم.

 

لە بوومەلەرزەكانی توركیا 11 عێراقی گیانیان لەدەستدا
پێشت لە بوومەلەرزەكانی توركیا 11 عێراقی گیانیان لەدەستدا
بوومەلەرزەكان زیانی 84 ملیار دۆلاريان لە توركیا داوە
دواتر بوومەلەرزەكان زیانی 84 ملیار دۆلاريان لە توركیا داوە
ەیوەندیدار