مەسعود بارزانی: پارتی و حزبی شیوعی چین توانیویانە بە خەباتی خۆیان سەربكەون



مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی شیوعی چین دەكات و میكانیزمی گونجاو بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی ھەردوولا تاوتوێ دەكات و جەخت لەسەررەسەنایەتی و بەھێزیی جەماوەریی پارتی و حزبی شیوعیی چینی دەكاتەوە كە “توانیویانە لە ڕێگەی خەباتی خۆیاندا بەسەر كۆسپ و تەحەدیاتی گەورە سەربكەون”.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان”ئەمڕۆ دووشەممە لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، پێشوازیی لە شاندێكی باڵای حزبی شیوعیی چین كرد، كە پێكھاتبوو لە سەرۆكی شاندەكە، جوو ڕوی یاریدەدەری وەزیر لە بەشی نێودەوڵەتیی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی چین و چوو وەی، باڵوێزی چین لە عێراق و لیو زین یونگ، كونسوڵی چین لە شاری ھەولێر و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری حزبی شیوعیی چین”.

بە گوێرەی هەواڵ، لە دیدارەكەدا بەڕێز جوو ڕوی سەرۆكی شاندەكە كورتەیەكی لە سیاسەت و جیھانبینی حزبی شیوعی چین لە دوای كۆنگرەی بیستەمی ئەو حیزبە لەمەڕ بابەتە جیھانی و ھەرێمایەتییەكان و ھەروەھا بارودۆخ و پێشكەوتن و گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی وڵاتی چین بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. ئاماژەشی بە خاڵ و چەمكە ھاوبەشەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی چین دا و داواشی كرد كە پەیوەندیەكانی نێوان ھەردوولا پەرە بستێنێت بە تایبەت لە گۆڕینەوەی ئەزموون و شارەزایی لە بواری ئیداری و حوكمڕانی و بازرگانی و ئابووری.

ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا “بارزانی بەخێرھاتنی شاندی میوانی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان پارتی و حزبی شیوعیی چین جەختی لەوە كردەوە كە پارتی و حیزبی شیوعیی چین بە رەسەنایەتی و بەھێزیی جەماوەریی خۆیان توانیویانە لە ڕێگەی خەباتی خۆیاندا بەسەر كۆسپ و تەحەدیاتی گەورە سەربكەون، پشتیوانی خۆشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و وڵاتی چین راگەیاند و ھیواشی خواست پارتی و حزبی شیوعی چین میكانیزمی گونجاو بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی ھەردوولا دابنێن”، هەموو ئەمانە لە هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئاماژەیان پێكراوە.

 

مێژووی وێرانترین بوومەلەرزەکان لە ناوچەکەدا
پێشت مێژووی وێرانترین بوومەلەرزەکان لە ناوچەکەدا
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات كۆدەبێتەوە
دواتر مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار