گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك بۆ بەدەستهێنانی كۆلاجین كامانەن



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، كۆلاجین ئەو پێكهاتەی بەڕەمزی گەنجی و جوانی ڕوخسار و تەندروستی ناسراوە و زۆربەی مرۆڤەكان بە تایبەت خانمان بە دوایدا دەگەڕێن لەڕێگەی دەرزی و گولاج و حەپ و گیراوەی جیاوازەوە.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، زۆربەی مرۆڤەكان بە تایبەت خانمان بۆ دەست كەوتنی كۆلاجین گیراوەی جیاواز بەكاردەهێنن، لە ڕێگەی دەرزی و گولاج و حەپەوە، لە كاتێكدا بە شێوەیەكی سروستی دەتوانین لە ڕێگەی خواردنەوە دەستمان كەوێت.

باشترین ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە كۆلاجین ئەمانەن:

۱ ـــ سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵی یەكان وەك بیبەری زەرد و گێزەر ، سەوزەی سوور وەك تەماتە و بیبەری سوور ۰
۲ ـــ میوە ڕەنگ پڕتەقاڵی یەكان وەك قەیسی و كاڵەك ، مزرەمەنی یەكان وەك پرتەقاڵ و نارنج و لانگی ، توو و تووتڕك ، ئۆڤۆگاۆ ۰
۳ ـــ سەوزە گەڵا تۆخەكان وێنەی مەعدەنووس و برۆكلی و سپێناخ ۰
٤ ـــ پرۆتینەكان : گۆشتی بێ چەوری و پێست و ماسی : بە تایبەت ماسی سەلمۆن و تونە و سپێنەی هێلكە لەگەڵ پاقلەمەنی یەكان وەك فاسۆلیا و نۆك و ماش و نیسك .
٥ ــ كاژۆ و فستقی سودانی ۰
***هەروەها پێویستە لە خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانە دوور كەوینەوە كە دەبنە هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی دەم و چاو ( یان كەمتریان بخوێن ) كە گرنگترینیان ئەمانەن :
ـــــ شەكر و ئەو خۆراكانەی شەكری دروستكراوی تێایە وەك ساردەمەنی و شیرینی و خوادنەوە گازیەكان و خواردنەوە وزەبەخشەكان .
ــــ خۆراكی ناو قوتوو وەك گۆشت و ماسی قوتوو؛ هەروەها گۆشتی ئامادەكراوی وەك هەمبەرگر و ستیك وكەنتاكی و باستڕمە ۰
ــــ بەكار نەهێنانی ڕۆنی ئاژەڵ و زەیتی موهەدرەجی ڕووەكی بۆ چێشت لێنان ۰
—- هەندێك ڕێنمایی گرنگی تر :
ـــ خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست ڕۆژانە لە نێوان ژەمەكان : نزیكەی ( % ۸٥ ) ی دەم و چاو لە ئاو پێك هاتووه ۰
ـــ ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەكی بەردەوام : وەرزش دڵ چالاك ئەكات و خوێن زیاتر ئەچێت بۆ دەم و چاو و پێست و هەموو خانەكانی لەش ۰
ـــ زوو خەوتن و دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی : هۆرمۆنی گەشە كە بە هۆرمۆنی گەنجی ناسراوە یەك سەعات دوای نوستن لە شەودا دروست دەبێت ، بە پێچەوانەوە ئەگەر دوای سەعات یانزەی شەو بە خەبەر بیت سترێس هۆمۆنەكان زیاتر دەڕێژرێن كە دەبنە هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی دەم و چاو ۰
ـــ زوو هەستان و خواردنی نانی بەیانی لە كاتی خۆی دا : هۆرمۆنی گەشە و غودەی دەرەقی ئاستی چالاكیان بەیانی زۆر بەرزە ۰

دوای١٠ رۆژ لەراگرتنی بەهۆی نەبوونی بودجەوە كاركردن لە پرۆژەی رێگای كەلار- دەربەندیخان دەستپێدەكاتەوە
پێشت دوای١٠ رۆژ لەراگرتنی بەهۆی نەبوونی بودجەوە كاركردن لە پرۆژەی رێگای كەلار- دەربەندیخان دەستپێدەكاتەوە
لە بوومەلەرزەكانی توركیا 11 عێراقی گیانیان لەدەستدا
دواتر لە بوومەلەرزەكانی توركیا 11 عێراقی گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار