iQ پاکێجی دڵنیایی خێزان پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات


لە هەنگاوێکدا بۆ پاراستنی خێزان لە هەموو ئەو بابەت و ماڵپەڕە نەشیاوانەی کە زیان بە ڕەوشت و ڕەفتار و پەروەردەی منداڵ دەگەیەنێت، کۆمپانیای iQ بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک، پاکێجێکی نوێ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات.

 

پاکێجی دڵنیایی خێزان، ناوی پاکێجە نوێیەکەی کۆمپانیای iQە و تایبەتە بە خێزان، تێیدا هەموو ئەو ماڵپەڕ و بابەتە نەشیاوانە دەسڕدرێنەوە کە بۆ پەروەردەی منداڵ زیانبەخشن و مەترسی لەسەر ڕەوشت و ڕەفتاری درروست دەکەن.

 

نرخی ئەم پاکێجە، مانگانە تەنها بە 39,000 دینارە و بە خێرایی 100 Mbpsە، لە ڕێگەی کارتی تایبەتەوە و بە هەمان شێوەی پاکێجەکانی دیکەی iQ، لە ئەپڵیکەیشنی iQ Digicareەوە پڕ دەکرێتەوە.

 

پاکێجەکەی iQ، چەندین تایبەتمەندیی گرنگ لە خۆی دەگرێت، لەوانە:

  • بە کواڵتیی فایبەر ئۆپتیکە
  • خێراییەکی بێوێنە و بێ پچڕانی هەیە
  • بێسنوورە
  • تێیدا ڕێسای دادپەروەرانە پەیڕەو ناکرێت
  • ١٦ کەس دەتوانن بە کاری بهێنن
  • هەبوونی شەپۆلی فراوان

 

ئەو ماڵپەڕ و بابەتە مەترسیدار و ناشایستانەی پاکێجی دڵنیایی خێزان بلۆکیان دەکات، بریتین لە:

  • تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە و پێکەوەژیان، بڵاوکردنەوەی ڕق و دووبەرەکی، توندوتیژیی ئایینی و نەتەوەیی… هتد.
  • ماڵپەڕە سێکسییەکان.
  • هاندان و ڕیکلام بۆ جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان.
  • سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە هەموو جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە.
  • هەموو جۆرەکانی قومارکردن.
  • فرۆشتن و کڕینی چەک و تەقەمەنی.
  • هاندانی توندوتیژیی خێزانی و توندوتیژیی خێزانی لەگەڵ منداڵان.
  • توندوتیژی دژی ئاژەڵان.

دابینکردن و خستنەکاری ئەم پاکێجە، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە iQ بۆ بەرەوپێشبردنی هەموو کایەکانی کۆمەڵگە و بە تایبەتی کەرتی پەروەردە دەیدات و هەمیشە لە خەمی پاراستنی بەها کۆمەڵایەتی و خێزانییەکاندا بووە، هەر بۆیە لە ئایندەیەکی نزیکدا، پاکێجی دڵنیایی خێزان کارا دەبێت و دەبێتە یارمەتیدەرێکی کاریگەری دایکان و باوکان لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا.

جێی باسە، بەو هۆیەی ئینتەرنێت بووەتە یەکێک لە پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە و لە ماڵی هەمووماندا هەیە، بەشێکی بەرچاوی بەکارهێنەرانیشی منداڵانن، لەو پێناوەدا و بۆ پاراستنی خێزان و سەلامەتیی ڕەفتار و ڕەوشت و پەروەردەی منداڵان، هەنگاوێکی لەم جۆرە دڵنیایی دەداتە خێزان لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت وەک ئەوەی کە دایکان و باوکان دەیخوازن.

گرووپە چەكدارەكان لە عەفرین دەست بەسەر بەشێكی هاوكارییەكانی هەرێمدا دەگرن
پێشت گرووپە چەكدارەكان لە عەفرین دەست بەسەر بەشێكی هاوكارییەكانی هەرێمدا دەگرن
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە تایبەت بە پلە بەرزكردنەوە
دواتر ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە تایبەت بە پلە بەرزكردنەوە
پەیوەندیدار