هەسەدە: توركیا هاوكارانی لێقەوماوانی بوومەلەرزە بۆردوومان دەكات



 

لە هێرشێكی فڕۆكەكانی توركیادا لە سنووری هەرێمی كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان شەڕڤانێكی هەسەدە شەهیدبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە “شەڕڤانێكیان لە هێرشەكەی سەر ڕۆژئاوای كۆبانێدا شەهید بووە”.

هەسەدە ڕوونیكردەوە “دەوڵەتی توركیا ئەو كەس و گرووپ و كۆمەڵانەی هاوكاری دەگەیەننە لێقەوماوانی بوومەلەرزەكان لە هەموو ڕوویەكەوە دەكاتە ئامانج”.

ڕاشیگەیاند “یەكێك لە شەڕڤانانی ئێمە لە ڕۆژئاوای كۆبانێ، لە نزیك ماڵەكەی خۆیان سەردانی ماڵێكی دەكرد لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشیكرایە سەر و شەهید بوو”.

شارۆچكەی جندرێس لە ڕۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی عەفرین كارەساتبارترین ناوچەی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریایە، ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە بەهۆی نەگەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان بە هاووڵاتیانی كارەساتبار.

نەتەوە یەكگرتووەكان دوێنێ ڕایگەیاند، گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ باكووری سووریا تووشی ئاسەنگبووەتەوە بەتایبەت لە دەروازەكانەوە ڕێگری هەیە.

لە بەرامبەردا ئۆپۆزسیۆنی سووریا لێدوانەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانی ڕەتكردەوە، دەڵێت هەموو سنوورەكان بۆ پێشوازی لە هاوكارییەكان كراوەن.

ناوچەكارەساتباربووەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لەنێوان دەسەڵاتی دەوڵەتی سووریا، توركیا، گرووپەچەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن و نەتەوە یەكگرتووەكان بێ هاوكاری ماونەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن كەس بەبێ ماڵ و حاڵن، پێویستیان بە فریاگوزاری بەپەلە هەیە.

بە تۆمەتی دزینی بتڵی غاز 9 تۆمەتبار دەستگیركران
پێشت بە تۆمەتی دزینی بتڵی غاز 9 تۆمەتبار دەستگیركران
هەڵمەتی دەستگیركردنی بەڵێندەران لە توركیا دەستیپێكرد
دواتر هەڵمەتی دەستگیركردنی بەڵێندەران لە توركیا دەستیپێكرد
ەیوەندیدار