هەڵمەتی دەستگیركردنی بەڵێندەران لە توركیا دەستیپێكرد



 

لە ماڵاتیا فەرمانی دەستگیركردن بۆ ٣١ كەس دەركرا بەهۆی كەمتەرخەمیان لە دروستكردنی باڵەخانەكاندا كردووە

لە چوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماریی لە ماڵاتیاوە سەبارەت بەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە رووخاون بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیركردن بۆ ٣١ كەس دەركرا.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماریی لە ماڵاتیا، دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە سەبارەت بە دۆزینەوەی كەمتەرخەمی و كەموكوڕی لە دروستكردنی ئەو باڵەخانانەی لە كاتی بوومەلەرزەكەی شەشی شوباتدا كە چەقەكەی پارێزگای مەڕەش بوو، رووخاون.

لەژێر رۆشنایی لێكۆڵینەوەكاندا لە قۆناغی یەكەمدا، بڕیاری دەستگیركردن بۆ ٣١ كەس دەركرا و هەڵمەتی دەستگیركردنی گومانلێكراوان درێژەی هەیە.

باس لەوەش كرا، ژمارەی ئەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەكرێت زیاد دەكات، لەو چوارچێوەیەشدا لێكۆڵینەوەی فراوان درێژەی هەیە.

لەلایەكی دیكەوە نەزمی تۆسون، بەرپرسی دروستكردن و نوێنەری هونەریی باڵەخانەی ئەمرە لە غازی عەنتاب كە بەهۆی بوومەلەرزەكان رووخا لە ئیستانبوڵ دەستگیركرا.

هاوكات ئیبراهیم مستەفا ئونجوئۆغڵو، بەڵێندەری دروستكردنی باڵەخانەی بەهار لە شاری غازی عەنتاب كە لە بوومەلەرزەكەدا داڕووخا، دەستبەسەركرا.

لە چوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماریی لە غازی عەنتابەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵێندەری باڵەخانەی بەهار لە شارەكە كە دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی تەكنیكی دەركەوت كەمتەرخەمی كردووە لە دروستكردنی باڵەخانەكەدا و بەو هۆیەشەوە لە ئیستانبوڵ دەستگیركرا.

دوای رەوانەكردنی بۆ دادگا، تۆمەتبارەكە فەرمانی دەستبەسەركردنی بۆ دەركرا.

ئیبراهیم مستەفا ئونجوئۆغڵو لە ١١ی شوباتدا لە ناوچەی پەندیك دەستگیركرا.

لە بوومەلەرزەكانی هەفتەی ڕابردوودا بە گوتەی فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆكی توركیا نزیكەی 25 هەزار باڵەخانە ڕووخاون.

 

هەسەدە: توركیا هاوكارانی لێقەوماوانی بوومەلەرزە بۆردوومان دەكات
پێشت هەسەدە: توركیا هاوكارانی لێقەوماوانی بوومەلەرزە بۆردوومان دەكات
والی داعش لە دیالە كوژرا
دواتر والی داعش لە دیالە كوژرا
ەیوەندیدار