كۆنفڕانسی میونشن دەستپێدەكات



سەرۆكی هەرێم بەشداری دەكات، ئێران و ڕووسیا لە كۆنفڕانسەكە دوورخرانەوە

59 مین كۆنفڕانسی میونشن دەستپێدەكات و بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری تێدا بكات.

كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە 17 ئەم مانگە دەستپێدەكات و تاوەكو 19ـی مانگ بەردەوام دەبێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان-یش بەشداری لە كۆنفرانسەكەدا دەكات.

لە كۆنفڕانسەكەدا 40 سەرۆك وڵات و سەرۆكوەزیر بەشداری دەكەن، هەروەها 100 وەزیری بەرگری، دەرەوە و ناوخۆ ئامادە دەبن. جگە لەوانەش دەیان كەسایەتیی بەناوبانگی جیهان و شارەزایانی بواری تیرۆر و ئاسایش بەشدارن.

سەرۆكی فەرەنسا، سكرتێری ناتۆ، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا، شاندێكی ئەمریكا كە زۆرینەیان ئەندامی كۆنگرێس-ن، شاندێكی باڵای ئۆكراینا، چەندین شاندی وڵاتانی جیهان، رێكخراو و ناوەندە ستراتیژی و سیاسییەكانی جیهان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن.

نوێنەری وڵاتانی رووسیا و ئێران بەشداری لە كۆنفرانسەكەدا ناكەن، لەوبارەیەوە كریستوف هیوسگن، سەرۆكی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕاگەیاند، “رووسیا جێگەی لێرە نییە، چونكە ڕووسیا بە تاوانی جەنگ ناسێندراوە.”

وتیشی، ئەم جارە ئێرانیش بەشدار نابێت، لەبەرئەوەی “مافی مرۆڤی پێشێلكردووە و لەبری شاندی ئێران، چەند كەسایەتییەكی ئۆپۆزیسیۆن لە كۆنفڕانسەكە بەشدار دەبن.”

 

تەنە نەناسراوەكان هەڕەشە لە ئەمریكا دەكەن
پێشت تەنە نەناسراوەكان هەڕەشە لە ئەمریكا دەكەن
لوتكەی جیهانی حكومەتەكان لە دوبەی دەستیپێكرد
دواتر لوتكەی جیهانی حكومەتەكان لە دوبەی دەستیپێكرد
ەیوەندیدار