لوتكەی جیهانی حكومەتەكان لە دوبەی دەستیپێكرد



 

لوتكەی جیهانی حكومەتەكان لەژێرناوی “سیمای حكومەتەكانی داھاتوو” لە دوبەی دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023، بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لوتكەی جیهانی حكومەتەكان لەژێرناوی “سیمای حكومەتەكانی داھاتوو” لە دوبەی دەستیپێكرد.

دەستپێكی لوتكە بە وەستانی ساتێك بێدەنگی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی حكومەتەكان وتارێك پێشكەشدەكات و كۆمەڵێك دیداری لەگەڵ سەرۆك و نوێنەری وڵاتان دەبێت.

May be an image of 7 people, people sitting, people standing and indoor

كۆنفڕانسی میونشن دەستپێدەكات
پێشت كۆنفڕانسی میونشن دەستپێدەكات
گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هاتای دەستیانپێكردەوە
دواتر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هاتای دەستیانپێكردەوە
پەیوەندیدار