ئەو گژوگیانەی یارمەتی سووتانی چەوری و دابەزینی كێش دەدەن



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، بەكارهێنانی كۆمەڵێك گژوگیای سروشتی ڕۆژانە یارمەتی زیاتر سووتانی چەوری جەستە و خێرا دابەزینی كێش دەدات.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی ، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، بەكارهێنانی كۆمەڵێك گژوگیای سروشتی ڕۆژانە لەكاتی ڕێجیم یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە دووبارە قەڵەو بوونەوە.

گرنگترینیان ئەمانەن :
١ . چای سەوز و قاوەی سەوز:

بە هۆی بوونی ماددەی كاڤایین و كاچیینەوە ، هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی ئیشتها ئەدەن.
٢ .گووڵە مێخەك:

بە هۆی بوونی مادددە دژە ئۆكسان و یارمەتی دان لە كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرەی خوێن و باشتر كاركردنی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە ناو جەستەدا.
٣ . زەنجەبیل:

یارمەتی خێرا سووتانی چەوری و كەمكردنەوەی هەڵمژینی چەوری لە ڕێخوڵەكان و كەمكردنەوەی ئیشتها ئەدات ، ئەكرێ بە تەنها بە كار بێت یا لەگەڵ لێمۆدا بە شێوەی گیراوەی زەنجەبیل و لێمۆ بخۆرێتەوە بە سكی ناشتا یا لە نێوان ژەمەكان .
٤ .زەردەچەوە :

بەهۆی بوونی ماددەی كەركەمەوە یارمەتی زیاتر سووتانی چەوری و خێرا دابەزینی كێش ئەدات.
٥ . بیبەری توون :

بە تەنها بخورێت یا لەناوزەڵاتە و بە وشكراوی و سەوزیش یارمەتی سووتانی چەوری ئەدات .
٦.  زیرە :

دەكرێت تۆوی زیرە بەكوتراوی كەوچێكی چای لێ بخرێتە ناو كووپێك ئاوی گەرمەوە یا زیرە لەگەڵ ماست بخورێت .

٧ . جیسینگ ، ئورێگانۆ ، هۆدیا ، ئەم گژوگیانە لە دەرەوەی كوردستان زۆر بە كار دێن .

لە شارەزوور سێ‌ كەس لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیر كران
پێشت لە شارەزوور سێ‌ كەس لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیر كران
زانایەكی جیۆلۆجی توركیا هۆشداری ڕوودانی كارەساتی دیكە دەدات
دواتر زانایەكی جیۆلۆجی توركیا هۆشداری ڕوودانی كارەساتی دیكە دەدات
ەیوەندیدار