فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گڕگرتنی فڕۆكەیەك كە لە ئیماراتەوە بەرەو فڕۆكەخانەی هەولێر بەڕێكەوت بوو، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە فڕۆكەیەكی هێڵی ئەل-عەرەبییە ویستوویەتی لە شاریقەوە بەرەو هەولێر بەڕێبكەوێت، دوای فڕینی بەهۆی هەڵەی تەكنیكییەوە گەڕاوەتەوە شارقییە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای چارەسەركردنی كێشە تەكنیكییكە، فڕۆكەكە بەرەو هەولێر بەڕێكەوتووە و فڕۆكەكە بەهۆی كێشە تەكنیكیەكەوە سێ كاتژمێر گەشتەكەی دواكەوتووە.

بۆچی بەهای دینار بەرز نابێتەوە؟
پێشت بۆچی بەهای دینار بەرز نابێتەوە؟
ئەمریكا: ڕووسیا نیوەی تانكەكانی لە ئۆكراینادا لەدەستداوە
دواتر ئەمریكا: ڕووسیا نیوەی تانكەكانی لە ئۆكراینادا لەدەستداوە
ەیوەندیدار