ئەمریكا: ڕووسیا نیوەی تانكەكانی لە ئۆكراینادا لەدەستداوە



بەرپرسێكی دەركەوتووی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێیوایە، ڕووسیا نیوەی تانكە شەڕكەرەكانی لەناوبراون یان لەلایەن ئۆكرایناوە دەستییان بەسەرداگیراوە.

سیلیست واڵنەر، یاریدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی لە میانی ڕووداوێكی گریمانە لە سەنتەری “نیو ئەمیریكن سیكوریتی” ڕایگەیاند:”پێدەچێت ڕووسیا نیوەی تانكە شەڕكەرە عەمباركراوە سەرەكییەكانی لەدەستدابێت و لەلایەن ئۆكراینییەكانەوە دەستییان بەسەرداگیرابێت”.

واڵنەر لە هەڵسەنگاندنەكەیدا هیچ ژمارەیەكی وردی لەبارەی ژمارەی ئەو تانكانەوە نەخستەڕوو كە ڕووسیا لە شەڕەكاندا لەدەستیدا لە 24ی شوباتی 2022وە، لەكاتێكدا كێیڤ خۆی بۆ وەرگرتنی تانكی قورس لە لایەنگرە خۆرئاواییەكانی، ئامادە دەكات.

بەریتانیا ڕایگەیاندووە، تانكەكانی جۆری چالنجەر 2 لە ئاداری داهاتوودا ڕادەستی ئۆكراینا دەكات، ئەڵمانیش دەڵێت، كۆمەڵێك تانكی لیوبارد 2 لە مانگی نیسانی داهاتوودا بۆ كێیڤ ڕەوانە دەكات.

لای خۆیەوە ئەمریكا بەڵێنیداوە 31 تانكی جۆری ئێم 1 ئەبرامز ڕەوانە بكات، بەڵام پێشبینی دەكات گەیشتنی تانكەكانی بۆ ئۆكراینا كاتێكی زۆر بخایەنێت.

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
شاندێكی حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەوێت
دواتر شاندێكی حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەوێت
ەیوەندیدار