كوڕ و باوكێك لە دوای 5 ڕۆژ لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكە ڕزگاركران


تیمەكانی فریاكەوتن توانیان باوكێك و كوڕەكەی كە كەمئەندامە، دوای 115 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكە لە باكووری كوردستان ڕزگاربكەن.

ئەمڕۆ شەممە، ویلایەتی غازی غازی عەنتاب ڕاگەیاند”تیمەكانی فریاكەوتن توانییان عەبدوڵڵا كسكین و ئەحمەدی كوڕی كە كەمئەندامە، لە قەزای ئیسڵاحیە ڕزگاربكەن، پاش ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەدا بوون”.

ویلایەتی غازی عەنتاب دەڵێت، دوو برییندارەكە بەرەو نەخۆشخانەی نورداغی حكومی گوازراونەتەوە و فریاكەوتنی سەرەتاییان بۆكراوە، دواتر بۆ مەبەستی چارەسەر بە هێليكۆپتەر بۆ نەخۆشخانەی “شاهێن بی” لە غازی عەنتاب گوازرانەوە،

سەرلەبەیانی دوو شەممەی ڕابردوو، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.7 پلە باشووری توركیا و باكووری سوریای هەژاند و بووە مایەی گیان لەدەستدانی هەزاران كەس و وێرانكردنی زۆرێك لە تەلار و باڵەخانەكان لەو دوو وڵاتە.

“عێراق لە دابەزانی بەهای دۆلار دوو بژاردەی لەبەردەمدایە”
پێشت “عێراق لە دابەزانی بەهای دۆلار دوو بژاردەی لەبەردەمدایە”
ئەو یارییە گرنگانەی لەمڕۆدا بەڕێوەدەچن
دواتر ئەو یارییە گرنگانەی لەمڕۆدا بەڕێوەدەچن
پەیوەندیدار