ڕەشەبا كۆتایی دێت و باران دەبارێت



ئەو ڕەشەبا ساردەی دوو ڕۆژە ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە دوای شەپۆلی بەفر بارین، كۆتایی دێت و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “باران بارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە و ئەگەری بەفر بارین لەناوچە شاخاوییەكان هەیە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست، سبەی یەک شەممە ١٢-٢-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لەھەندێک کات و ناوچەدا.

ڕاشیگەیاند، لەناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی پچڕ پچڕ ئەبێت بەِرێژەیەکی کەم بۆ مامناوەند و پلەکانی گەرما ١ تا ٢ پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت .

ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەکاتەکانی شەودا کۆتایی پێدێت و بۆ ڕۆژی دوو شەممە ١٣-٢-٢٠٢٣ کەش سەقامگیر ئەبێت.

ئەو یارییە گرنگانەی لەمڕۆدا بەڕێوەدەچن
پێشت ئەو یارییە گرنگانەی لەمڕۆدا بەڕێوەدەچن
بانكی ناوەندی بۆ خەرج كردنی دۆلار بڕیاریدا
دواتر بانكی ناوەندی بۆ خەرج كردنی دۆلار بڕیاریدا
ەیوەندیدار