بانكی ناوەندی بۆ خەرج كردنی دۆلار بڕیاریدا



بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات، كە ڕێككەوتوون لەگەڵ ئەمریكا بۆ شێوازی پارەدانی ئەو كەلوپەلانەی لە چینەوە هاوردە دەكرێن و پارێزگاری بانكەكەش دەڵێت: “بەردەوام دەبن لە ڕێكارەكان بۆ ڕێگری لە سپی كردنەوەی پارە”.

بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئەمریكا كردووە، کە بانكی (جەی پی مۆرگان) ئاسانکاری بکات بۆ پارەدان لە سیستەمی بانکی عێراقەوە بۆ کۆماری گەلی چین بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پارەی هاوردەکردنی کەرتی تایبەت دابین بکات.

لای خۆشیەوە، عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت: “بانکی ناوەندی پاکێجی چاکسازی دەستپێکردووە، ئەوەش بە مەبەستی چاکسازییکردن لە کەرتی بانکیی عێراق و پەرەپێدانی ئەو کەرتە، بە جۆرێک لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان گونجاو بێت و ئەوەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتیی عێراق و ئابووری نیشتمانی”.

ڕاشیگەیاند، “بانکی ناوەندیی عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕێکارەکان بۆ ڕێگەگرتن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، وێڕای پەرەپێدانی کەرتی بانکی عێراقی”.

کۆمپانیای (JPMorgan Chase) بانکێکی خزمەتگوزاری دارایی فرەنەتەوەیی ئەمریکییە. گەورەترین بانکی ئەمریکایە و کۆی سەروەت و سامانی دوو ترلیۆن و ٥١٥ ملیار دۆلارە.

ڕەشەبا كۆتایی دێت و باران دەبارێت
پێشت ڕەشەبا كۆتایی دێت و باران دەبارێت
مێسی دەبێتە باشترین یاریزانی 2022 ؟
دواتر مێسی دەبێتە باشترین یاریزانی 2022 ؟
پەیوەندیدار