لەچەند شوێنێك دەوامی خوێندن كاتژمێرێك دوادەخرێت



لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای شارباژێڕ، بەهۆی سەرما و بەستەڵەكی ڕێگاكانەوە، دەوامی خوێندن بۆ ماوەی كاتژمێرێك دوادەخرێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگۆرد شێخ نەجیب، بڵاویكردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بەهۆی بەستەڵەك و مەترسی رێگاكان لە هەر چوار قەزای (مێرگەسۆر، چۆمان، ڕواندز، سیدەكان ) جگە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بریاریدا سبەی شەممە، كاتژمێرێك دەوامی بەیانی قوتابخانەكان دوابخرێت بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان.

دەشڵێت، ئەو دواخستنی دەوامە ناحیەی خەلیفان و گوندەكانی دەوروبەری قەزای سۆرانیش جگە لەسەنتەری قەزا دەگرێتەوە.

لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ بڵاویكردەوە، بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران، بە ڕاوێژ لەگەڵ  قائیمقامی قەزای شارباژێڕ، لەبەر ئەوەی بەیانیان پلەكانی گەرما زۆر دادەبەزێت، بڕیارماندا بۆ ڕۆژی شەمەو یەك شەمە، دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن، لە كاتژمێر(٩) دەست پێ بكات و دەوامی پاش نیوەڕوانیش كاتژمێر(١) دەست پێدەكات.

تورکیا؛ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە
پێشت تورکیا؛ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە
چەند ڕێنماییەك بۆ شۆفێریكردن لەكاتی بەستنی شەقامەكاندا
دواتر چەند ڕێنماییەك بۆ شۆفێریكردن لەكاتی بەستنی شەقامەكاندا
ەیوەندیدار