گیان لەدەستدان لە 22 هەزار كەس نزیكبووەوە



قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا بەرزتر دەبنەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە 22 هەزار كەس نزیكبووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش لە 80 هەزار كەس نزیكبووەتەوە.

باكووری كوردستان و توركیا
17674 گیانلەدەستدان
73.000 بریندار

ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا
4.000 گیانلەدەستدان
5300 بریندار

ئەمڕۆ هەینی بۆ ڕۆژی پێنجەم گەڕان و ڕزگاركردنی لێقەوماوان درێژەی هەیە، زیاتر لە 100 هەزار كەس لە پرۆسەی گەڕان و ڕزگاركردن بەردەوامن.

لە شاری ئەدەنە منداڵێك بەزیندوویی دوای چوار ڕۆژ لە ژێر باڵەخانەیەكی ڕووخاودا دەرهێنرا بەجۆرێك كەس پێشبینینەدەكرد لەو كەشە ساردەدا بۆ ماوەی زیاتر لە 90 كاتژمێر بمێنێتەوە.

هەر لە شاری ئەدەنە پێنج تەرم دۆزرانەوە لەنێو داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكاندا، گومان دەكرێت هەموویان ئەندامی خێزانێك بن.

لە شاری مەڕەش بە هەمان شێوە منداڵێك دوای زیاتر لە 88 كاتژمێر ڕزگاركرا.

لەبارەی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریاوە، دوێنێ یەكەم كاروانی هاوكاری مرۆیی لە توركیاوە گەیشتە سووریا لە دەروازەی بابولهەواوە.

ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان دەوری 4 هەزار كەسە، بەڵام چاوەڕێدەكرێت بۆ شەش هەزار كەس بەرزبێتەوە و گەیشتن بە شوێنی بوومەلەرزەلێدراوەكانیش قوورسە.

ئەمریكا سزاكانی سەر سووریا سووكدەكات
پێشت ئەمریكا سزاكانی سەر سووریا سووكدەكات
پەكەكە شەڕی ڕاگرت
دواتر پەكەكە شەڕی ڕاگرت
ەیوەندیدار