پەكەكە شەڕی ڕاگرت



 

جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆماجڤاكێن كوردستان- كەجەكە لە بانگەوازێكدا ڕاگرتنی هەموو چالاكییەكی سەربازی بەهۆی بوومەرزەكەی مەڕەشی باكووری كوردستانەوە ڕاگەیاند.

جەمیل بایك هاوسەرۆكی گشتی كەجەكە لە بانگەوازەكەیدا ڕایگەیاند “ئێمە بڕیارمانداوە، هەتا توركیا هێرش نەكات و بەسەرماندا نەدات، هێزەكانمان هیچ پەرچەكردار و چالاكییەك لە نێو شارەكان، ئەنجام نەدەن. پێویستە هەموومان و سەرجەم هێزەكانمان پابەندی ئەم بڕیارە بین. هەڵبەتە هەڵوێستی دەوڵەتی توركیاش بەرامبەر بە بڕیارەكەمان دیاریكەر دەبێت”.

بایك دەڵێت “بوومەلەرزەی بەهێز كارەساتی گەورەی خوڵقاندووە. بەوهۆیەوە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا گەلەكەمان و گەلان لە ناو دۆخێكی سەختدان، ئەو دۆخە و هەستی كۆمەڵگە كاریگەری زۆری لەسەرمان داناوە و غەمباری كردین. بۆ ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ڕەوانشادی و لای خودا بەزەییان بۆ دەخوازم. بۆ بریندارەكانیش خوازیاری زوو چاكبوونەوەیانم. پرسە و سەرەخۆشیش ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیان و هەموو گەلەكەمان دەكەم”.

دەشڵێت “كارەساتباران و كەسوكاری قوربانیان، ئێمە هەست و ئازارەكانتان هەست پێدەكەین و لەگەڵتاندا دەژین. بوومەلەرزە لە هەموو شوێنێك و لە هەموو جیهان ڕوو دەدات، بەڵام ئەوەی گرنگە زۆربەی دەوڵەتان ڕێوشوێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەگرنەبەر. بەوهۆیەشەوە زیانەكانی بوومەلەرزە كەمتر دەبن. داڕووخانی خانوو و باڵەخانەكان و زیانە گیانییەكان كەم دەكرێنەوە، بەڵام كە لە دۆخی توركیا دەڕوانین. گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست نابینین، بۆیە كارەساتی گەورە دەقەومێن. هێشتاش هەزاران لە كەسوكارمان لە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە داڕووخاوەكاندان. پێویستە ئێمە هەرچی زووە ئەوان دەربهێنینەوە و ڕزگاریان بكەین، چوونكە زستانە، بەفرە و بارانە، ئەگەر هەیە بەو هۆكارە و زوو بەهاناوەنەچوونیانەوە، زۆرێكیان گیانیان لەدەست بدەن”.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد ” دەبێت دەستوبرد هەركەس چی لەدەست دێت بیكات و لە چاوەڕوانیدا نەمێنێتەوە، بەهەموو توانا و دەرفەتێكەوە لەئامادەباشیدا بێت و بەهانای لێقەوماوان و خەڵكە كارەساتبارەكەوە بچێت”.

گیان لەدەستدان لە 22 هەزار كەس نزیكبووەوە
پێشت گیان لەدەستدان لە 22 هەزار كەس نزیكبووەوە
کەشناسی کەشوهەوای ئەمشەو سبەینێی بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی کەشوهەوای ئەمشەو سبەینێی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار