هەڵەبجە؛ گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز بۆ جاری دووەم هاوكاری كەمپەینی هاوخەمتانین دەكات



گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز بۆ جاری دووەم هاوكاری كەمپەینی هاوخەمتانین-ی لەپارێزگای هەڵەبجە كرد، بە پێشكەشكردنی بڕێكی زۆر لە دۆشەك و بەتانی هاوكاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەكانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی شوباتی 2023 لە سێهەم ڕۆژی ڕاگەیاندنی كەمپەینی هاوخەمتانین، گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز بە كاروانێك هاوكارییەوە گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە بۆ بەشداری لە كەمپەینەكەی ئەو شارە و بڕی 400 دۆشەك و بەتانی پێشكەش بەكەمپەینەكەیان كرد.

هاوكات، لە یەكەم ڕۆژی ڕاگەیاندنی كەمپەینی هاوخەمتانین لە پارێزگای سلێمانی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، بە بڕی 10 ملیۆن دینار و 300 دۆشەك و بەتانی هاوكاری كەمپەینەكەی كرد و بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی زیان لێكەوتووانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان.

هاوكات مەلا یاسین، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی ڕێكخەرانی كەمپەینی “هاوخەمتانین” بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كەمپەینی “هاوخەمتانین” بووە كەمپەینێكی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان و تا دێت فراوانتر دەبێت، میكانیزمەكانی وەرگرتن و ناردنی هاوكارییەكان زۆر ڕێكخراوە و كارەكان بەباشی ئەنجام دەدرێن.

ئەنجوومەنی ئەوروپا: شەڕی ڕووسیا یەكلایی دەكرێتەوە
پێشت ئەنجوومەنی ئەوروپا: شەڕی ڕووسیا یەكلایی دەكرێتەوە
یانەیەكی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە ئینریكی
دواتر یانەیەكی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە ئینریكی
ەیوەندیدار