یانەیەكی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە ئینریكی



لویس ئینریكی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە، لەلایەن یەكێك لە یانە گەورەكانی خولی نایابی ئینگلتەراوە داوا دەكرێت.


بەپێی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، چێڵسی چاوی بڕیوەتە ئینریكی، تا ببێتە جێگرەوەی گراهام پۆتەر ڕاهێنەری ئێستای یانەكە، گەر ئەنجامەكانی بلوز باش نەكات.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی”وێڕای ڕێكارە گەورەكانی یانەكە بۆ میركاتۆی زستانە، بەڵام ئەنجامەكان باش نەبوون، پاش ئەوەی بلوز لە دوایین یارییدا لە خولی ئینگلیزی بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ و فۆلهام یەكسان بوو”.

“زە سەن” دەڵێت، پوتەر گوشاری زیاتری كەوتۆتەسەر لە “ستامفۆرد بریدج”، بۆیە بەرپرسانی چێڵسی ئامادەكاریی دەكەن بۆ جێگرەوەی.

لویس ئینریكی لە پاش وازهێنانی لە پۆستەكەی وەك ڕاهێنەری ئیسپانیا لە دوای ماڵئاوایی كردنیان لە جامی جیهانی 2022 لە قۆناغی 16 بەرامبەر بە مەغریب، سەركردایەتیكردنی هیچ تیپێكی نەگرتۆتەدەست.

هەڵەبجە؛ گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز بۆ جاری دووەم هاوكاری كەمپەینی هاوخەمتانین دەكات
پێشت هەڵەبجە؛ گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز بۆ جاری دووەم هاوكاری كەمپەینی هاوخەمتانین دەكات
حاجی ڕەسوڵ بارزگانی ناوداری سلێمانی بەبڕی ١٢٥ هەزار دۆلار هاوكاری كەمپینی هاوخەمتانین دەكات
دواتر حاجی ڕەسوڵ بارزگانی ناوداری سلێمانی بەبڕی ١٢٥ هەزار دۆلار هاوكاری كەمپینی هاوخەمتانین دەكات
ەیوەندیدار