مەرجی تەمەن لەسەر حاجیانی عیراق هەڵگیرا



سامی مەسعودی سەرۆكى دەستەی حەج و عومرەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سعودیە مەرجی تەمەنی لەسەر حاجیانی عیراق هەڵگرت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، مەسعودی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ وەزیری حەجی سعودیە لە بەغدا ڕایگەیاند:”لەگەڵ وەزیری حەجی سعودیە، كردنەوەی خاڵی سنوری نوێ‌ لەنێوان عیراق و سعودیە تاوتوێكرا، لەوانە خاڵی سنوری جمیمە”، ئاماژەی بە هەڵگرتنی مەرجی تەمەنیش كرد لەسەر حاجیانی عیراق.

بە وتەی مەسعودی”لەگەڵ لایەنی سعودیە لەسەر ئاسانكاریى لە ڕێكارەكانی حەج و عومرە بۆ عیراقییەكان ڕێككەوتن”.

پێشتر لە دیدارێكیدا لەگەڵ عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عیراق، تۆفیق ڕەبیعە وەزیری حەج و عومرەی سعودیە، ڕەزامەندی وڵاتەكەی لەسەر داواكارییەكی عیراق بۆ زیادكردنی 10 هەزار حاجی لە پشكی حاجیانی عیراق دەربڕی.

 

 

مەسرور بارزانی لەگەڵ نەهرۆ محەممەد كەسنەزانی كۆبووەوە
پێشت مەسرور بارزانی لەگەڵ نەهرۆ محەممەد كەسنەزانی كۆبووەوە
ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوا دەكات حزبەكەی مشوری خۆی بخوات لەگەڵ بەغدا ڕێك بكەوێت
دواتر ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوا دەكات حزبەكەی مشوری خۆی بخوات لەگەڵ بەغدا ڕێك بكەوێت
ەیوەندیدار