ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوا دەكات حزبەكەی مشوری خۆی بخوات لەگەڵ بەغدا ڕێك بكەوێت


ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوادەكات ، پێویستە مشوری خۆی بخوات و لەگەڵ بە غدا ڕێك بكەوێت و دەشڵێت ،” ناكرێت خەڵك لە زۆنێك هاواری لێ هەستابێ و حكوومەتیش لەزۆنێكی دیكە بخەوێت”.

هەردی سەڵاح، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەهەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ‎یەكێتی ئیتر پێویستە مشوری خۆی بخوات و لەگەڵ بە غدا ڕێك بكەوێت ، ناكرێ خەڵك لەزۆنێك هاواری لێ هەستابێ و حكوومەتیش لەزۆنێكی تر بخەوێ.

ڕاشیگەیاندووە، كە ناكرێ لەلایەك بۆڕی و لۆری بانك و دۆلار لرفەیان بێ و لەلایەكی تریش ژیان پەكی بكەوێ، لە لایەك پارە بۆ دامەزراندنی گەنجانی ووڵات و دەرمان نەبێ و لەلایەكی تریش بۆ كردنەوی فەوجی حزبی و كەسی دۆلار بە فەردە بكەوێ.

مەرجی تەمەن لەسەر حاجیانی عیراق هەڵگیرا
پێشت مەرجی تەمەن لەسەر حاجیانی عیراق هەڵگیرا
قوباد تاڵەبانی: ماددەی ١٤٠ بۆ گێڕانەوەی مافە و نابێت تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت
دواتر قوباد تاڵەبانی: ماددەی ١٤٠ بۆ گێڕانەوەی مافە و نابێت تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت
پەیوەندیدار