گرنگترین ئەو شەش هۆرمۆنەی كۆنتڕۆڵی كێشی مرۆڤ دەكەن



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، بەگشتی شەش هۆڕمۆن كۆنتڕۆڵی كێشی مرۆڤ دەكەن، بۆیە یەكێك لەوانە هۆرمۆنی ئیسترۆجینە، كە گرنگترین هۆرمۆنی ژنانەیە و بەرزبوونەوەی یا دابەزینی دەبێتە هۆی قەڵەوی و ڕێژەكەی دەگۆڕێت لە كاتی دووگیانی و سووڕی مانگانە و تەمەن و منداڵ بوون و تەمەنی نائومێدی و ئەو ژینگەی تیا دەژیت.

د.كامەران ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە شەش هۆڕمۆن گرنگی زۆریان هەیە لە كۆنتڕۆڵی كێشی مرۆڤ، لەوانە سترێس هۆرمۆنەكان بە بەرزبوونەوەی دەبێتە هۆی پەنا بەر بردنە خواردنی زۆر، لەكاتی قەلەقی زۆر، هەروەها لە ڕێجیمی زۆر قورس دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی سووتانی چەوری .

گرنگترین ئەو شەش هۆرمۆنەی كۆنتڕۆڵی كێشی مرۆڤ دەكەن:

١- ئەنسۆلین: كە بەرپرسیارە له كۆكردنەوەی چەوری لە ناو لەش و یەكێكە لە هۆكاری قەڵەوی كاتێ بڕی ئەنسۆلین بە ڕێژەی ( % 30 ) زیاد دەكات یا لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و بەرپرسە لە زیادكردنی كێشی مرۆڤ بە ڕێژەی ( 20% ) .
– خواردنی شیرنی و بڕی زۆر لە خۆراك و بە بەردەوامی و خواردنە خێراكان و كاربۆهێدراتی موكڕڕی وەك ئاردی سپی و برنجی سپی و ساردەمەنی دەبیتە هۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی ئەنسۆلین لە خوێن و بۆ دابەزینی پێویستە بڕی كەمتر لە كاربۆهیدرات بخورێت لەگەڵ دوور كەوتنەوە لە شەكری سپی و شیرینی و گلۆكۆز و خۆراكی دەوەڵەمەند بە فركتۆز ، هەروەها بە سیستمی خۆراكی لۆكارب و كیتۆ و هاوشێوەكانی و ڕۆژووی پچڕپچڕ دادەبەزێت لەگەڵ خواردنی تەواوكەری خۆراكی مەگنسیۆم و چای سەوز و وەرزشی وەك بە پێ ڕۆیشتن .
٢ – لێپتین ( هۆرمۆنی تێربوون) : لەو كەسانەی كێشیان زۆرە ڕێژەكەی كەمترە یا كار ناكات بۆیە درەنگتر هەست بە تێر بوون ئەكەن ، هەندێ جار لە مرۆڤی قەڵەودا ڕێژەكەی چوار ئەوەندەی ئاستی ئاساییە بەڵام هۆرمۆنەكە كاریگەری نیە ، بەرزی ئەنسولێن دەبێتە هۆی حاڵەتی مقاوەمەی لێپتین و كەسەكە هەمیشە برسیەتی
– دەتوانرێت ڕێژە و كاریگەری هۆرمۆنی لێپتین ئاسایی بكرێتەوە لە ڕێگای نووستنی باش شەوانە لەگەڵ خواردنی ماسیە زەیتەكان و بڕی پێویست لە ( ALA ) كە ماددەیەكی دژە ئۆكسانە و بە بڕی زۆر له گۆشتی سوور و سپێناخ و بڕۆكلی و گێزەر و تەماتەدا هەیە یا بە شێوەی تەواوكەری خۆراكی وەربگیرێت .
٣- گریلین: كە بە هۆرمۆنی برسیەتی ناسراوە و پێش نان خواردن ڕێژەكەی بەرز دەبێتەوە و دوای خواردن دادەبەزێت بەڵام لە كاتی قەڵەوی دوای نان خواردنیش هەرچەندە ڕێژەكەی دابەزێت بەڵام بە باشی كار ناكات بۆیە مرۆڤەكە هەر هەست بە برسیەتی دەكات ، دەتوانرێت كاریگەری هۆرمۆنەكە چالاكتر بكرێت لە ڕێگای دوور كەوتنەوە لە خواردنەوەی دەوڵەمەند بە فركتۆز و ئەو خواردنەوانەی شیرینی و حەپی شیرینكردنیان تێدایە لەگەڵ خواردنی دەوڵەمەند بە پڕۆتین بە تایبەت لە ژەمی بەیانی دا .
٤- كۆرتیزۆل : كە بە یەكێكە لە سترێس هۆرمۆنەكان و بەرزبوونەوەی دەبێتە هۆی پەنا بەر بردنە خواردنی زۆر ، لە كاتی قەلەقی زۆر ،هەروەها لە ڕێجیمی زۆر قورس دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی سووتانی چەوری ، دەتوانرێت لە ڕێگای وەرزش و نووستی زۆر و زوو خەوتن شەوانە و ێۆگا و گوێ گرتن لە میوزیكی هێمن هۆرمۆنەكە كەم بكرێتەوە .
٥- هۆرمۆنی غوودەی دەرەقی: سستی یا تەمەڵی غوودەی دەرەقی دەبێتە هۆی زۆری كێش بە تایبەت لە ورگدا، ئەو كاتە پێویستە چارەسەر بكرێت لە ڕێگای دەرمان و غوودەكە چالاك بكرێتەوە بە دوور كەوتنەوە لە خواردنی دەوڵەمەند بە سۆدیۆم و چەوری و فوول سویا و حەپ و شرووبی ماددەی ئاسن كاتێ زۆر پێویست نەبێت .
٦- هۆرمۆنی ئیسترۆجین: كە گرنگترین هۆرمۆنی ژنانەیە و بەرز بوونەوەی یا دابەزینی ئەبێتە هۆی قەڵەوی و ڕێژەكەی دەگۆڕێت لە كاتی دووگیانی و سووڕی مانگانە و تەمەن و مناڵ بوون و تەمەنی نائومێدی و ئەو ژینگەی تیا دەژیت .
پاراستنی ڕێژەی ئاسایی ئیسترۆجین ڕەنگە بەدەست بێن بە بەكارنەهێنانی ئاوی ناو پلاستیك و شووشە، لەگەڵ خواردنی سەوزە گەڵا تۆخەكان وەك قەڕنابیت و بڕۆكلی و كەلەرم و جەرجیر و شێلم و توور و شێلم و گێزەر و هاوشێوەكانی.

بڕی پارەی پێشینەی خانووبەرە زیاد دەكرێت
پێشت بڕی پارەی پێشینەی خانووبەرە زیاد دەكرێت
ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سوریا زیاتر لە 12 هەزار كەس تۆماركراوە
دواتر ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سوریا زیاتر لە 12 هەزار كەس تۆماركراوە
ەیوەندیدار