سەرۆكی ئۆكرانیا؛ لەیەك ڕۆژدا روسیا 400 جار هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە



خەڵك
سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی روسیا بە تۆپهاوێژ بۆردومانی پێگەكانی ئۆكرانیا دەكەن و تەنها لە ڕۆژی یەكشەممەدا لە هەرێمێكی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی نزیكەی 400 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.

ڤلۆدیمیر زێلێنسكی ، سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، لەم مانگەدا هێزەكانی روسیا لە شاری خێرسۆنی باشووری ئۆكرانیا كشانەوە و هەندێكیان ڕەوانەی هەرێمەكانی دۆنێتسك و لوهانسكی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا كران تاوەكو پشتیوانی لە پێگەكانی خۆیان بكەن لەو ناوچانەدا.
ڕاشیگەیاندووە، سەختترین شەڕەكان لە هەرێمی دۆنێتسكن و سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ هێرشی كەمتر هەبووە بەهۆی خراپبوونی كەش و هەواوە، بەڵام بۆردومانەكانی ڕووسیا بەداخەوە هێشتا زۆر زۆرن.

ئاشكراشیكردووە، لە هەرێمی لوهانسك بە خاوی پێشڕەوی دەكەن و لە هەمان كاتیشدا هێزەكانیان شەڕ دەكەن و لە سەرەتای ڕۆژەكەوە تا ئێستا نزیكەی 400 هێرشی تۆهاوێژ لە ڕۆژهەڵات هەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی شەممە حكومەتی كیێڤ ڕایگەیاند، لە هێرشی تۆپهاوێژە مەودا درێژەكانی ئۆكرانیادا لەباشوور نزیكەی 60 سەربازی ڕووسی كوژراون، ئەمەش دووەمین جارە لەچوار ڕۆژدا ئۆكرانیا بانگەشەی ئەوە بكات، لە تەنها یەك هێرشدا زیانێكی گەورەی بە ڕووسییەكان گەیاندووە.

ياریزانەكانی ئێران سرودی نیشتمانییان نەوتەوە
پێشت ياریزانەكانی ئێران سرودی نیشتمانییان نەوتەوە
سودانی چەند بڕیارێك دەربارەی هەرێمی كوردستان دەردەكات
دواتر سودانی چەند بڕیارێك دەربارەی هەرێمی كوردستان دەردەكات