ياریزانەكانی ئێران سرودی نیشتمانییان نەوتەوە


یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران، سرودی نیشتمانییان نەوتەوە بەر لە دەستپێكردنی یارییەكەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

پێكهاتەی سەرەكی ئێران كە لە 11 یاریزان پێكهاتبوو، لە كاتی لێدانی میوزیكی مارشی نیشتمانی لە یاریگای نێودەوڵەتی خەلیفە، سرودی نیشتمانیان نەوتەوە.

ئێران لە گروپی دوو لە مۆندیالی قەتەر 2022، لەگەڵ هەڵبژاردەكانی ئینگلتەرا و ئەمریكا و وێڵز یاریی دەكات.

بەهۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە 16ی ئەیلولی ڕابردوو، ئێران شەپۆلێكی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەخۆوە دەبینێت و بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی زۆربەی ناوچەكانی وڵاتەكەی گرتۆتەوە.

هەشت نیشانە دەريدەخات كێشە لە نۆزڵەكانی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە
پێشت هەشت نیشانە دەريدەخات كێشە لە نۆزڵەكانی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە
سەرۆكی ئۆكرانیا؛ لەیەك ڕۆژدا روسیا 400 جار هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە
دواتر سەرۆكی ئۆكرانیا؛ لەیەك ڕۆژدا روسیا 400 جار هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە