كەمپەینی ” هاوخەمتانین” ڕادەگەیەندرێت



دوای بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆیەوە هەزاران كەس گیانیان لەدەستداو هەتا دێت ئاماری قوربانیان و بێلانەبوونی هاووڵاتییان زیاتر دەبن، لە شاری سلێمانی كەمپینێك بۆ هاوكاریكردنی لێقەومان ڕادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 7\2\2023 لە ئەمنە سورەكەی شاری سلێمانی لیژنەیەك لە یەكێتی وەبەرهێنان، ژووری بازرگانی، قائیمقامیەت، هاوردەوهەناردەكاران، ڕێكخراوەكان و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، لیوای یەكی سلێمانی لە كۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێی ڕاگەیاندنی كەمپەینێكی گەورە

كەمپەینەكە بەناوی “هاوخەمتانین” ڕادەگەیەندرێت، پارێزگاری سلێمانی و ئەوقاف و زانایانی ئاینی و زۆرێك لە كەسایەتییەكانشی تێدایە و كۆمەك و هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كۆدەكرێتەوە.

دوێنێ‌ دووشەممە، 6\2\2023، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7. 8 پلە بەپێوەری ڕێختەر پارێزگای مەڕەشی گرتەوە و بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا، رۆژئاوای كوردستان و سووریا گەیشتە چوار هەزار و 365 كەس و تەندروستیی جیهانیش پێشبینی دەكات 20 هەزار كەس گیانیان لەدەستدابێت، لەكاتێكدا هەڵمەتی رزگاركردن بەردەوامە.

كۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەستیپێكرد
پێشت كۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەستیپێكرد
ژمارەیەك زیندانی داعش لە ڕۆژئاوا بەهۆی بوومەلەرزەكەوە هەڵاتن
دواتر ژمارەیەك زیندانی داعش لە ڕۆژئاوا بەهۆی بوومەلەرزەكەوە هەڵاتن
ەیوەندیدار