ژمارەیەك زیندانی داعش لە ڕۆژئاوا بەهۆی بوومەلەرزەكەوە هەڵاتن



 

دوێنێ دووشەممە بەندكراوانی زیندانێكی باكووری ڕۆژئاوای سووریا دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی ناوچەكەی گرتەوە، یاخی بوون، لانیكەم 20 كەسیان توانیان لەو زیندانە هەڵبێن كە زیندانیانی تێدا نیشتەجێیە، كە زۆربەیان ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی داعشن.

سەرچاوەیەك لە نێو زیندانەكە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، زیندانی شارۆچكەی ڕاجۆ لە سنووری هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان نزیك سنووری توركیا نزیكەی دوو هەزار زیندانی تێدایە كە نزیكەی هەزار و 300یان گومان دەكرێت سەر بە داعش بن.

ئەو بەرپرسەی زیندانی ڕاجو دەڵێت “دوای ئەوەی بوومەلەرزەكە ڕوویدا، زیندانی ڕاجو كاریگەری لەسەر بوو، یاخیبوونێك لەلایەن زیندانییەكانەوە دەستیپێكرد كە بەشێك لە زیندانەكەیان گرت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەكانی زیندانەكە نزیكەی ٢٠ كەس لە زیندان هەڵاتوون و پێدەچێت دیلەكانی داعش بن”.

كەمپەینی ” هاوخەمتانین” ڕادەگەیەندرێت
پێشت كەمپەینی ” هاوخەمتانین” ڕادەگەیەندرێت
حكومەتی هەرێم هۆكاری پشووە سێ ڕۆژييەكەی ئاشكراكرد
دواتر حكومەتی هەرێم هۆكاری پشووە سێ ڕۆژييەكەی ئاشكراكرد
ەیوەندیدار