بەڤیدیۆ، شاندی ڕووسیا لە بەغدا ساتی ڕوودانی بومەلەرزەكە بڵاودەكاتەوە



ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە یەكێك لە تەلارە ئیدارییەكانی شاری بەغدا بڵاودەكاتەوە كە تێیدا ساتی ڕوودانی دووەم بومەلەرزە دەخاتەڕوو كە چەقەكەی توركیایە.


لە ڤیدیۆكەدا جوڵانەوەی سورەیا هەڵواسراوەكانی بنمیچی تەلارەكە دەردەكەوێت.

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، كاریگەریی ئەو بومەلەرزەیەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەكی توركیا و سوریای گرتەوە، گەیشتۆتە بەغدا كە لەئێستادا شاندێكی ڕووسی بە سەرۆكایەتی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە سەردانی كردووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، بومەلەرزە ژمارەیەك ناوچەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گرتەوە و سەدان كەس بەو هۆیەوە لە توركیا و سوریا گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

هەروەها كاریگەریی بومەلەرزەكە لەلایەن دانیشتوانی عیراق و لوبنان و ئەردنەوە هەستی پێكرا.

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی سوریا ڕاگەیەنرا
پێشت ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی سوریا ڕاگەیەنرا
هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگیرا
دواتر هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگیرا
ەیوەندیدار