ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی سوریا ڕاگەیەنرا



وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بۆ 430 کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها 1284 کەسیش لە لازقیە و حەلەب و حەما و تارتووس برینداربوون و ژمارەیەك هاووڵاتیش نادیارن.

د.ئەحمەد دەمیریە بۆ ئاژانسی فەرمی سوریا (سانا) ڕایگەیاند، 4 بارهەڵگر پڕ لە دەرمان و پێداویستی نەشتەرگەری و فریاگوزاری ڕەوانەی حەلەب، لازقیە و حەما کراون، جگە لە ناردنی کاروانی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی دیمەشق، ڕیف دیمەشق، قونەیترە، حومس و تەرتووس بۆ پارێزگاکانی حەلەب و لازقیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ٢٨ ئەمبولانس و ٧ کلینیکی گەڕۆک لە دیمەشق و ڕیف دیمەشق و قونەیترە و حومس و تەرتووسەوە، وەک پاڵپشتییەک بۆ حەلەب و لازقیە نێردراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، کە ژووری بەڕێوەبردنی فریاکەوتن لە وەزارەتی تەندروستی بەشێوەیەکی کاتی و پێشوەختە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات.

ڕوونیشی کردەوە، کە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییە حکومی و ئەهلییەکان لە دۆخی ئاگاداری بەردەوام لە هەموو پارێزگاکان.

وتیشی، ” کاروانە پزیشکییەکان لە پارێزگاکان چركە بە چركە بەڕێ‌ دەكرێن، (ئەمبولانسی پڕ لە دەرمان بە کارمەندەکانەوە و کلینیکە گەڕۆکەكان و کارمەندەکانیان، دابینکردنی ئۆتۆمبێل کە پێداویستی و دەرمانی فریاگوزاری و نەشتەرگەری لەخۆدەگرێت) و ناردنی ئەوان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

دەبێت هەرێمی كوردستان هەموو نەوتەكەی ڕادەستی عیراق بكات
پێشت دەبێت هەرێمی كوردستان هەموو نەوتەكەی ڕادەستی عیراق بكات
بەڤیدیۆ، شاندی ڕووسیا لە بەغدا ساتی ڕوودانی بومەلەرزەكە بڵاودەكاتەوە
دواتر بەڤیدیۆ، شاندی ڕووسیا لە بەغدا ساتی ڕوودانی بومەلەرزەكە بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار