ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەكەی باكوری كوردستان گەیشتە 912 كەس



 

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستانەوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە 912 كەس.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند، جگە لە گیانلەدەستدانی 912 كەس بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە،   5385 برینداریش تۆماركراون و لانیكەم 2000 كەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانەكان ماون.

سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بە ئەوەشكرد، لانیكەم 2800 باڵەخانە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە ڕووخاون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەڕێوبەرایەتیی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا ناسراو بە ئافاد ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر شاری مەڕەشی هەژاندووە.

شاری مەڕەش دەكەوێتە باكووری كوردستان بوومەلەرزەكە زۆربەی ناوچەكەی گرتەوە.

بوومەلەرزەیەكی دیكە مەڕەشی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەكی دیكە مەڕەشی هەژاند
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا: لە بوومەلەرزەكەی توركیا نیگەرانین
دواتر ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا: لە بوومەلەرزەكەی توركیا نیگەرانین
ەیوەندیدار