ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا: لە بوومەلەرزەكەی توركیا نیگەرانین



 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نیگەرانی خۆی لەمەڕ بومەلەرزە بەهێزەكەی توركیا دەردەبڕێت و ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە تویتێكدا ڕادەگەیەنێت ” ئەمریكا بە قووڵی نیگەرانە لە بومەلەرزە وێرانكارەكەی ئەمڕۆ لە توركیا و سووریا ڕوویدا.”

جەیك سولیڤان لە تویتەكەیدا ڕایشیگەیاند ” لە پەیوەندیدام لەگەڵ بەرپرسانی توركیا تا پێیان ڕابگەیەنم كە ئێمە ئامادەین بۆ دابینكردنی هەر هاوكارییەكی پێویست. لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخەكە دەكەین بە هەماهەنگی لەگەڵ توركیادا.”

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.8 لە توركیا ڕوویدا و زیانێكی ئێجگاری زۆری لێ كەوتووەتەوە. بە پێی زانیارییە سەرتاییەكان سەدان كەس لە توركیا گیانیان لە دەستداوە و هەزارانیش بریندار بوون. جگە لە توركیا لە سووریاش بوومەلەرزەكە زیانی گیانی لێ كەوتووەتەوە.

بە گوێرەی دەزگای چاودێری بوومەلەرزەی ئەمریكا چەقی بوومەلەرزەكە بە 30 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری ڕۆژئاوای شاری غازی عەنتاب و قوڵایی بوومەلەرزەكە نزیكەی 18 كیلۆمەتر لە ژێر زەوی بووە.

ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەكەی باكوری كوردستان گەیشتە 912 كەس
پێشت ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەكەی باكوری كوردستان گەیشتە 912 كەس
هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی سەرما بۆ هەرێم دەدرێت
دواتر هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی سەرما بۆ هەرێم دەدرێت
ەیوەندیدار