بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان ژێر ئاو کەوت



دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە وڵاتی یۆنان ژێر ئاو کەوت کە 45 کۆچبەری تێدابووە.

دەزگاکە بڵاویکردووەتەوە، 41 کەس لە دەوروبەری پاندلی ڕزگار کراون ، کە گوندێکی بچووکی ماسیگرتنە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی لێرۆس، بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، 41 کەس ڕزگارکراون.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی وتەی ڕزگاربووەکان ئەو کەسانەی لە نێو بەلەمەکەدا بوون ژمارەیان 45 کۆچبەر بووە واتا هیچ کۆچبەرێک بێسەروشوێن نەبووە، تەنها چوار تەرم دۆزراونەتەوە کە2 منداڵی کوڕی تەمەن 5ساڵ و کچێکی تەمەن 4 ساڵ و ژنێک کە تەمەنی لەنێوان 17ساڵ بۆ 20 ساڵ دەبێت و ناسنامەی هیچ یەکێک لە کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.

هەر بە پێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە یەکێک لە ڕزگارکراوەکان کە منداڵێکە باری تەندروستی ناجیگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەهۆی ئەوەی کێشەی جوڵەی هەیە.

بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كارەساتی دروستكرد
پێشت بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كارەساتی دروستكرد
پارێزگاری بانکی ناوەندی: پاكێجی دووه‌م بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆلار راده‌گه‌یه‌نن
دواتر پارێزگاری بانکی ناوەندی: پاكێجی دووه‌م بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆلار راده‌گه‌یه‌نن
پەیوەندیدار