فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان نامێنێت و گۆڕانكاری تێدا دەكرێت



دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان و خستە بواری جێبەجێ‌ كردنیەوە لە چەند پارێزگایەك ئەو فۆڕمە وەرەقییەی ئێستا نامێنێت و دەبێتە كارتی ئەلیكترۆنی، بەرپرسێكی كورد لە بەغدا دەڵێت: “ئەمساڵ فۆرمی خۆراك دەبێتە ئەلیكترۆنی و بریكارەكان بە مۆبایل و بە ڕێگەی ئەلیكترۆنی ھاووڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە”.

حسێن سەبری، ڕێكخەری وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، “پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك دەستی پێ كردووە و لە پارێزگای نەجەف كۆتایی ھاتووە و ئێستا لە دیالە جێبەجێ دەكرێت، بڕیارە دوای پارێزگای دیالە لە پارێزگای دھۆك جێبەجێ بكرێت و ئامادەكارییەكان دەستیان پێ كردووە لە ھەموو فەرمانگەكان”.

وتیشی، “ئەمساڵ (٢٠٢٣) فۆڕمی خۆراك نامێنێت و دەبێتە سیستەمی ئەلیكترۆنی، كە سیستەمێكی پێشكەوتووە و ئیدی ھاووڵاتی كار بە فۆڕمی وەرەقە ناكات”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، سیستەمی ئەلیكترۆنی بە شێوەیەكی پێشكەوتوو ئامادە كراوە و ھاووڵاتییان بۆ زیادكردنی ئەندامێكی خێزان، یان كاتی مردنی ئەندام بۆ ئەوەی ناوی لاببرێت تەنیا لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەتوانێت مامەڵەی بەڕێوە ببات و پێویست بە سیستەمی كلاسیكی پێشوو ناكات..

ئاشكراشی كرد، قۆناغی دواتر ھەموو سیستەمەكە بە بریكارەكانی خۆراكەوە دەبەسترێنەوە و لە كاتی ھاتنی بەشەخۆراكی مانگانە لە ڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە بریكاری خۆراك ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و ناوی ئەو ماددانەی بۆ ئەو مانگانەی دابەش دەكرێن دەخرێنە بەردەستی ھاووڵاتییان، ئەمەیش یەكێك لە سیستەمە پێشكەوتووەكانە و كارئاسانی زۆر دەكات بۆ حكوومەت و بۆ ھاووڵاتییانیش.

وەزیری دارایی: بۆ بە دامەزراوەیی كردنی ژێرخانی فەرمانگەكان هەنگاوی باشمان ناوە
پێشت وەزیری دارایی: بۆ بە دامەزراوەیی كردنی ژێرخانی فەرمانگەكان هەنگاوی باشمان ناوە
تەرمی ئەیوبی ١٣ ساڵان پاش ١٣ ڕۆژ دۆزرایەوە
دواتر تەرمی ئەیوبی ١٣ ساڵان پاش ١٣ ڕۆژ دۆزرایەوە
ەیوەندیدار