یەپەگە هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد



خەڵك-

شارۆچكەی كاركامیش لە پارێزگای عەنتاب بۆردوومانكرا.

بەپێی زانیارییەكان، شارۆچكەی كاركامیش بە ڕۆكێت بۆردوومان كراوە.

سەرچاوەكانی میدیای توركیا بڵاویانكردەوە ” پێنج ڕۆكێت لەلایەن یەپەگەوە لە باكووری سووریاوە ئاڕاستەی سنووری شاری كاركامیش سەر بە پارێزگای عەنتاب كراون”.

بەپێی زانیارییەكان لە هێرشەكەدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا و شەشی دیكەیش برینداربوون.

لە دوێنێوە سووپای توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.

لە بەرامبەریشدا هێزەكانی یەپەگە چەند جارێك بۆردوومانی بنكەكانی سووپای توركیایان كردووە.

هەر خێزانێك بە 1.5 ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێتەوە
پێشت هەر خێزانێك بە 1.5 ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێتەوە
دواتر ئێران زڕگوێز و كۆیەی بۆردوومانكردەوە