ئێران زڕگوێز و كۆیەی بۆردوومانكردەوە





خەڵك-

نیوەشەوی ڕابردوو جارێكی دیكە سووپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشی مووشەكی و درۆنی كردەوە سەر زڕگوێز لە سنووری سلێمانی و كۆیە لە سنووری هەولێر.

بەپێی زانیارییەكان، هێرشە درۆنی و مووشەكییەكەی پاسداران، بنكە و بارەگاكانی كۆمەڵەی لە بانەگەورەی زڕگوێز‌و، كامپەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لە جێژنیكان بە ئامانجگرتووە.

لەبارەی زیانە مرۆیی و ماڵییەكانەوە هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.

ئێریك كوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند سەركۆنەی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكەی ئێران بۆسەر نزیك لە هەولێر لە عێراق دەكەن.

ڕاشیگەیاند “ئەو هێرشە ناڕەوایانە ژیانی خەڵكی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە، سەروەریی عێراق پێشێل دەكەن و ئەو سەقامگیرییەی عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەخەنە مەترسییەوە كە بە زەحمەت بەدەستهاتووە”.

ئەمە سێهەم هێرشی مووشەكی و درۆنیی سووپای پاسدارانە بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە دوای سەرهەڵدانی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران.

ماوەی دوو مانگ زیاترە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی سەقزی لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە ناڕەزایی و خۆپیشاندان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكردووە.

یەپەگە هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد
پێشت یەپەگە هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد
ئەردۆغان: بۆ ئۆپەراسیۆنەكانمان پرسمان بە ئەمریكا و ڕووسیا نەكردووە
دواتر ئەردۆغان: بۆ ئۆپەراسیۆنەكانمان پرسمان بە ئەمریكا و ڕووسیا نەكردووە