بانکێکی حکومی پێدانی پێشینە و قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت



دوای ئەوەی پلانی قەرزی ساڵی ٢٠٢٣ی دەستپێکرد، بانکی ڕەشیدی حكومی سەرجەم لقەکانی ڕاسپارد، کە مامەڵەی قەرز بۆ هەموو کەرتەکان وەربگرن.

بانكی ڕەشید لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای لە “هاووڵاتیان كردووە، كە خوازیارن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری بانکی، سەردانی لقەکانی بانکەکە لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن، داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن و مامەڵەکانیان دەستپێبكەن”.

ڕاشیگەیاندووە، “دواتر پێشینە ئەلیکترۆنییەکان دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە”.

بانکی ڕەشید لە ڕۆژی پێنج شەممە (١/١٢/٢٠٢٢) بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی قەرز بە هەموو جۆرەکانی (پێشین و قەرز) بە هاووڵاتیان ڕاگەیاندبوو. هاوكات ئاماژەی بەوەكردبوو، “بڕیاری ڕاگرتنەکە بۆ مەبەستی جەردی ساڵانە بووە و لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەستپێدەكەنەوە”.

توركیا؛ لە رووداوێكی هاتووچۆدا 44 كەس بوونە قوربانی
پێشت توركیا؛ لە رووداوێكی هاتووچۆدا 44 كەس بوونە قوربانی
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
دواتر نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
ەیوەندیدار